شاندێكى ئه‌منى باڵا گه‌یشته‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 8-11-2021, 09:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا ،ئه‌مڕۆ دووشەممە،گەیشتە پارێزگای دیالە .
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) وتی:"سەرۆکی ئەرکانی سوپا فه‌ریق یه‌كه‌م روكنعەبدولئەمیر یارەڵڵا لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی فه‌ریق یه‌كه‌م روكنعەبدولئەمیر ئەلشەمەری گەیشت پارێزگای دیالە ".
    وتیشی:"مه‌به‌ست له‌ سەردانەکە بۆ پشکنینی كه‌رته‌ سەربازییەکان، بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و بینینی هەوڵ و کۆششی هەواڵگری".