ئەعرەجی لەگەڵ فه‌یاز و عامری تاوتوێى لە پاراستنی سەقامگیریی ئاسایش و گەڕاندنەوە بۆ لۆژیکی عەقڵ دەکات

سیاسی
  • 8-11-2021, 15:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی ،ئه‌مڕۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح تاوتوێى  پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و داواکردنی لۆژیکی عەقڵ كرد.
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی ،ئه‌مڕۆ دووشەممە چاوى كه‌وت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ بەرپرسی دەزگای حەشدی شەعبی فالح فه‌یاز و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری به‌ته‌نها ".
    وتیشی:"لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات کرا و جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کۆمەڵگا و سەروەری یاسا کردەوە و بە لۆجیکی عەقڵ و ژیری لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان و پێویستی هاوکاری پێکەوە بۆ  بەرەنگارییەکان یەک بگرین و بە دیدێکی یەکپارچەیی ده‌ربكه‌ون بۆ پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت "