بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئهمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کە سێ میوانخانه تێکشکێندراون و سەرکردەیەکی داعش لە بیابانی ئەنبار کوژراوه.
ڕهسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:"لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و چاودێری و بەدواداچووندا لەلایەن بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ زانیاری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، دەزگای هەواڵگری توانی سێ حهشارگهى داعش له وادى قهزف تێكبشكێنیچت له ئهنبار".
وتیشی:"سێ میوانخانه گەمارۆدراون و تێکشکێنراون و تیرۆریست ئەبو بهرا، یەکێک لە سەرکردەکانی چەتەکانی داعش لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای ئەنباردا کوژراوە"
لە راگەیەندراوەکەدا رەسول وتی:"دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا ".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست