پارتى تاووتوێی رێكار و رۆڵی دادگا له‌ دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

سیاسی
  • 8-11-2021, 13:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  به‌ سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرد.
    سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى شه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" دكتۆر فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی پێشوازی كرد له‌ شاندێكى پارتى ، كه‌ تێیدا سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود و سه‌رۆكی داواكاری گشتی نه‌جم عه‌بدوڵڵا مه‌شهه‌دانی ئاماده‌یبوون".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تاووتوێی رێكاره‌كان و رۆڵی دادگاكان كرا، له‌ دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا".