بهغدا-اهع
حکومەتی ڕوسیا ،ئهمڕۆ دووشەممە، ئیدانەی هەوڵى تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى کرد و وتی ئامادەیە هاوکاری بەغدا بکات.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی ڕوسیا بە پەیامنێرانی وت:"میخائیل بۆغدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى باسی لە هەوڵی تیرۆركردنى سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى کرد"
وتیشی:"لەکاتی گفتوگۆکەدا باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى کرا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لەسەر ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سەوزی بەغدا".
زاخارۆڤا، وتیشی:"هەروەها لە بەرنامەی کاری لیژنەی بازرگانی و ئابووری و زانستی و تەکنیکی ڕوسیا و عێراق، کە بەشێکیان فوئاد حسێن سەرۆکایەتی دەکات، باسکران"