كۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان لەگەڵ ئەلیكترۆنیدا هاوتابوو

سیاسی
  • 8-11-2021, 13:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگی وێستگە تانەلێدراوەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەنجامی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان هاوتا بون.
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"پرۆسەی دوبارە بژاردنەوەی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتاییهات کە ژمارەیان 1436 تانە بوە، لەو ژمارەیەش ئەنجومەنی کۆمسیاران تەنها 87 تانەی پەسەندکرد کە بەڵگەیان لەگەڵدا بوە، کۆی ئەو وێستگانەش کە تانەیان لێدرابو بریتین بون لە 4324 وێستگە، لەئەنجامیشدا دەرکەوت سەرجەم ئەنجامەکانی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان هاوتا بون".
    ئەوەش هاتووە" دوای تەواوبونی پرۆسەی دوبارە بژاردنەوەی وێستگە تانە لێدراوەکان، ئەنجامەکان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان، دواتریش کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت".