ئۆغلۆ بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرش کردنەسەر سەرۆکوەزیران دەکەین

سیاسی
  • 8-11-2021, 16:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرش کردنەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین ,
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران ئەنجامدا و تیایدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییە شکستخواردووەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کرد کە بۆسەر ماڵی سەرۆکوەزیران لە ناوچەی سەوزی بەغداد ئەنجامدرابوو". 
    چاوشئۆغڵو" هاوخەمی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەهۆی ئەو رووداوەوە بە کازمی راگەیاند و پشتگیری تورکیای بۆ عێراقێکی سەقامگیر دەربڕی".