هیندستان سه‌ركۆنه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ده‌كات

سیاسی
  • 7-11-2021, 20:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئیدانەی هەوڵ ی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى کرد.
    ئاریندام باجى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌وڵى تیرۆر كردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران درا".
    وتیشی:"لە هیچ کۆمەڵگایەکی شارستانیدا جێگای تیرۆر و توندوتیژی نییە، ناکرێت تیرۆر و توندوتیژی ببێتە هۆی لاوازکردنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراقدا".
    نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکەوە بووە، دووپاتیشی کردەوە کە هیندستان "پشتیوانی لە پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق" دەکات