كازمى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ هاوتا به‌ریتانیه‌كه‌یه‌وه‌ پێگه‌یشت

سیاسی
  • 7-11-2021, 20:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بۆریس جۆنسون سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بەمەبەستی هەواڵپرسین و دڵنیابونەوە لەرەوشی تەندروستی دوای هەوڵی تیرۆرکردنی،  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئەنجامدا ".
    ئەوەش هاتوە"جۆنسۆن هێرش و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیدانەکرد و هاوسۆزی ئیماراتی لەگەڵ عێراق و گەلەکەی دوپاتکردەوە".