بهغدا-اهع
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ،ئهمڕۆ یهكشهممه،پەیوەندى بە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانهوه کرد و جەختیکردەوە کە ئەو هێرشەى لەدژى ئەنجامدرا هێرش بووە بۆ سەر عێراق و سەروەرى وڵات.
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانكه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ کازمى نیگەرانى قوڵى وڵاتەکەى پێڕاگەیاندووە لەبارەى ئەو "هێرشە ترسنۆکانەیەى" کە بۆ سەر سەرۆک وەزیران ئەنجامدرا".
بلینکن وتى "ئەو هێرشە هێرش بووە بۆ سەر عێراق و سەروەرییەکەى، نەک تەنها بۆ سەر سەرۆک وەزیران".
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ستایشى مامەڵەى سەرکردایەتى کازمى و ئازایەتییەکەى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییە قورسەکان کە رووى لە عێراق کردووەو هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیرى، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.
مستەفا کازمى و بلینکن جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى ئەمەریکا و عێراق.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست