كازمى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ جێنشینی ئەبوزەبیه‌وه‌ پێگه‌یشت

سیاسی
  • 7-11-2021, 18:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد بن زاید،  جێنشینی ئەبوزەبی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بەمەبەستی هەواڵپرسین و دڵنیابونەوە لەرەوشی تەندروستی دوای هەوڵی تیرۆرکردنی،  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی محەمەد بن زاید،  جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات ئەنجامدا".
    ئەوەش هاتوە"محەمەد بن زاید هێرش و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیدانەکرد و هاوسۆزی ئیماراتی لەگەڵ عێراق و گەلەکەی دوپاتکردەوە".