حزبوڵای لبنانی سەركۆنەی رووداوى تیرۆركردنى كازمى كرد

سیاسی
  • 7-11-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حزبوڵای لبنانی ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سەركۆنەی رووداوى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد .
    حزبوڵای لبنانی، لە بەیاننامەیەكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەركۆنەی رووداوەكەی هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ین"
    وتیشى" داوای لێكۆڵینەوەیەكی وردی كرد بۆ ئاشكراكردنی وردەكاریی هێرشەكە و ئەوانەی لەپشتیەوەن و ئامانجەكانیشی، داوای رێگرتن لە دروستبوونی دووبەرەكی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە رێگەی گفتوگۆ و رێگەچارەی ئاشتیانەوە كرد".