كازمی جه‌ختیكرده‌وه‌ بەردەوام دەبین لە پڕۆژەی چاكسازی

سیاسی
  • 7-11-2021, 18:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پرۆژه‌ى چاكسازى.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"كازمى لە میانی پێشوازیكردنی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر،دووپات لە بەردەوامبوون لە پڕۆژەی چاكسازی و هەر هەنگاوێكی تر بەرەو بەهێزكردنی دەوڵەت و یاسا دەكەینەوە".
    وتیشى" سوپاسی هەڵوێستی سەركۆنیكاری هێرشەكە دەكەین كه‌ هه‌ڵوێستێكى نیشتمانیه‌".