بهغدا-اهع
عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ،ئهمڕۆ یەکشەممە هۆکارەکانی دروستکردنی بەنداوی وڵاتەکەی خستەڕوو.
نوسینگهى راگهیاندنى راوێژكارى ئاسایشى نهتهوهیى كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع") كهوتووه رایگهیاند:"ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی پێشوازى كرد له باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و عەلی رەزا گونای لە نوسینگەی تایبهتى ههردولا تاوتوێى دوا پێشهاتهكانى سیاسی و ئهمنى ناوچهكه كرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی دوو وڵات لەسەر دۆسیهى ئاو کراوە، باڵیۆزی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی دروستکردنی بەنداوەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵکردنی پاشەڕۆی ئاوە نەک وشککردنی ڕووبار".
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی تورکیا وتی:"حکومەتی تورک لە دژی هەوڵدانی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا ئەلکادەمی لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سەوز بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاوکردەوە".
لەلایەن خۆیەوە ئەعرەجی ئاماژەی بە "ڕادەی هەماهەنگیی زۆر لەنێوان هەردوو حکومەتدا، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لە فایلە هاوبەشەکاندا" جەختی لەسەر "گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بۆ گەیشتن بە هاوکێشە هاوبەشەکان لەسەر دۆسیهى ئاو" کردەوە.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست