هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئیدانەى هەوڵى تیرۆرکردنى مستەفا کازمى كرد

سیاسی
  • 7-11-2021, 17:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپەیمانى نێودەوڵەتى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئیدانەى هەوڵى تیرۆرکردنى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى کرد.  
    هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند "ئیدانەى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەکەین بۆ بەئامانج گرتنى مستەفا کازمى و خۆشحاڵین کە سەلامەتە".  
    ئاماژەى بەوەشکرد" عێراق ئەندامێکى گرنگى هاوپەیمانى نێودەوڵەتییە کە کاردەکات بۆ شکستهێنان بە داعش".  
    شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.