بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ،ئهمڕۆ یەکشەممە ئیدانەی هەوڵى تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى کرد و داوای ئارامی و دان بهخۆگرتن کرد.
لیز تراس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع)بهدواداچون بۆ كردووه رایگهیاند:"ئێمە شەوی ڕابردوو هێرشەکەی سەر سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى لە بەغدا شەرمەزار دەکەین"
وتیشی"لەگەڵ حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکان و گەلهكهى دەوەستینەوە لە ڕەتکردنەوەی توندوتیژی سیاسی و بە توندی پشتگیری لە داواکەی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ئارامی و دان بهخۆگرتن".