به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییه‌كان،ئه‌مڕۆ یەکشەممە،دوای کردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ناوبراو کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن راپۆرتیان بڵاوكردوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه (کردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەسەر ڕووباری دیجلە) لە ساڵی 2019ەوە تەواوكراوه بۆ عه‌مباركردنى ئاو ".
وتیشی:"بەنداوەکە بۆ به‌رهه‌مهێنانى کارەبا دامەزراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە خزمەتیدایە و كردنه‌وه‌كه‌ش ته‌نها پرۆتۆكۆڵى بووه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست