بهغدا-اهع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیکردەوە کە هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ لێکۆڵینەوە لەهەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان".
بەپێی راگەیەندراوەکە زەیدان "ئیدانەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی کردووە دژی سەرۆک وەزیران"، جەختی لەوە کردەوە کە " هەموو هەوڵێک بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە ترسنۆکانە و دادگاییکردنی ئەنجامدەران دەکرێت".
سەرۆکی وەزیران " نیگەرانی گەورەی خۆی بۆ پاراستنی ئارامی وڵات و پاراستنی ئەو ڕێبازە دێموکراسییەی لەلایەن حکومەتەوە پەیڕەوی دەکرێت دووپات کردەوە".