ناتۆ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى تیرۆركردنى كازمى ده‌كات و جه‌خت له‌پاڵپشتى كردنى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عێراق ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 7-11-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ناتۆ ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئیدانەی ئەو هەوڵەی تیرۆریه‌ى کرد بۆ سەر مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران.
    ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند: "هەوڵدانی تیرۆرکردن بۆ سەر سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى مەحکوم و سەرسوڕاییە".
    وتیشی:"ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق".