بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ،ئهمڕۆ یەکشەممە، پەیوەندی تەلەفۆنی لە هاوتاكانى لە چوار وڵات وەرگرت کە ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى دەکەن
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ڕاگەیاند: "فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندی تەلەفۆنی لە هاوتاکانی لە ڤەنزوێلا، ئێران، ئوردن و کوەیت وەرگرتووە، کەئیدانەی هەوڵەکانیان کرد لەسەر تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران و هاودەنگی تەواویان لەگەڵ عێراق و خەڵکەکەی لە برەودان بە ئاسایش و سەقامگیری دەڕبڕی".