بهغدا-اهع
ھەریەک لە پاشای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت ئەو کردە تیرۆریستییەیان ئیدانە کرد کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەرەوڕووی بوویەوە.
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە راگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههوااڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ھەریەک لە پاشای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنییان لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامداوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ئەو کردە تیرۆریستییەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی روبهرووى بوویەوە، ئیدانەکراوە، ھەروەھا سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە پاڵپشتی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و گەلەکەی دووپات کردووەتەوە و رایانگەیاندووە کە پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە ئەنجامدانی چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن".