به‌غدا-اه‌ع
مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئەنجامدا .
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:"سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەیشتووە".
هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بارزانی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی داوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی کازمی ئەنجامدرابوو".