به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکی فەڕەنسا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مسته‌فا كازمى سەرۆکوەزیران ئەنجامداو سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر ماڵەکەی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ماڵەکەی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی سێ دۆرنەوە، ھێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغداد.