حه‌لبوسى:هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى هه‌ره‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ بۆ ئه‌من و سه‌قامگیرى

سیاسی
  • 7-11-2021, 12:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی ته‌قه‌دوم،ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە هه‌وڵى تیرۆرکردنى مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران  مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری.
    حه‌لبوسى لە راگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا مەترسییەکی راستەقینە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات دروست دەکات".
    حەلبوسی داوای لە هەمووان کرد کە "بە جدى کار بکەن بۆ ئەوەی دەرفەتەکە بۆ دوژمنانی عێراق لە دەست بدەن و په‌رینه‌وه‌ى نیشتمان بۆ به‌ره‌ى سه‌قامگیرى".