بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ یەکشەممە،سەردانی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی کرد، ئەمەش بەمەبەستی هەواڵپرسینی سەرۆک وەزیران دوای ئەوەی لەماڵەکەی خۆیدا روبەڕوی کارێکی تیرۆریستی بوەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران،کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"لەو دیدارەدا سەرۆک بەرهەم جارێکی تر سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیەی کرد کە سەرۆک وەزیران لەماڵەکەی خۆیدا روبەڕوی بوەوە و وتی، "ئەو کردەوە مایەپوچانە هەوڵێکی نەزۆکن بۆ تێکدان ئاسایش و ئارامی سەقامگیری عێراق".
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیران بۆ سەرۆک کۆماری دوپاتکردەوە کە "بەردەوام دەبێت لەسەر رێڕەوی چاکسازی لە هەمو ئاڕاستەکاندا و پاراستنی بنەما دەستوری و یاساییەکان".