بهغدا-اهع
ئیمارات، قەتەر، کوەیت، و هەروەها ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و پەرلەمانی عەرەبی "بە توندی" سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران دەکەن و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دور بکەنەوە لە توندوتیژی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، "هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی کارێکی تیرۆرستانەیە و جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی شوێنکەوتنی تێوەگلاوان تێیدا."
دەوڵەتی ئیماراتیش ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
لە لایەکی ترەوە، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ڕایگەیاند، "ئەنجومەنەکە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە ڕەت دەکاتەوە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە."