وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی هێرشی تیرۆرکردنی کازمی ئیدانە دەکەین

سیاسی
  • 7-11-2021, 11:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی دەکەن و پاڵپشتی لە گەل و دەوڵەتی عێراق دەکەن. 
    لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ،کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە،ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند:"هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ سەر ماڵەکەی ئەنجامدرا  بەتوندترین شێوەی ئیدانەی کردەوە دەکەن و بە کارێکی تیرۆریستی ناوی دەبەن.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە هێرشەکە ئامانج لێی زیان گەیاندنی سەقامگیری و سەروەریی خاکی عێراوە و هاتووە، "هیواداری بکەرانی ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە بە زووترین کات دەستگیربکرێن و رادەستی دادگا بکرێن".
    لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەکو تورکیا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی گەلی عێراق و دەوڵەتی عێراق لەبەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆرێک".