بهغدا-اهع
ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتیمانی ,ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران دەدەن دادگا.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزاری کەجدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتوە رایگەیاند:"گروپە تاوانکارییەکان دانبەخۆداگرتن و کاری پیشەیی باڵای هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان بە لاوازی خوێندووەتەوە بۆیە دەستدرێژییان کردووەتە سەر دەوڵەت و ڕەمزەکانی."
باسی لەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەڵدەستن بە شوێنکەوتنی دەستدرێژیکاران و بردنیان بۆ بەردەم دادگا، وەک ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دژی تیرۆر کردیان و سەرکەوتن."
ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "دەزگا ئەمنییەکان بە چڕی کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاو لەو کردە تیرۆرستییە و دەستگیرکردنی بکەرانی و بردنیان بۆ دادگا."
دەشڵێت، "ئەوەی گومانی وابێت دەستی هێزەکانمان نایگاتێ، ئەوە وڕێنە دەکات، هیچ شتێک لە یاسا گەورەتر نییە، هیچ لە عێراق گەورەتر نییە."