مەسعود بارزانی:بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی کازمی دەکەین و هێرشەکەش کردەوەیەکی تیرۆریستیە

سیاسی
  • 7-11-2021, 12:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،ئەمڕۆ یەکشەممە،بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کارە قێزەونە دەکەم بۆ بە ئامانجگرتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،وتیشی ئەو کارە کردەوەیەکی تیرۆرستیە.
    بارزانى له راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەخوازم".
    وتیشى "پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستییانە بگیرێت".