ئەنجوومەنی هاریکاریی عەرەبی هێڕشەکەی سەر ماڵی کازمی سەرکۆنەکرد: "ئاسایشی عێراق ئاسایشی وڵاتانی ئەنجوومەنە"

سیاسی
  • 7-11-2021, 09:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجوومەنی هاریکاریی عەرەبی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران سەرکۆنەکرد و رایگەیاند: "ئاسایشی عێراق ئاسایشی وڵاتانی ئەنجوومەنە".
    لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە ،ئەمڕۆ یەکشەممە،رایگەیاند "سەرکۆنەی ئەو هێرشە قێزەونە دەکەین کە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراقی دۆستی کردووەتە ئامانج، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەم ماڵەکەی رووبەڕووی هێرشی درۆن بووەتەوە".
     وتیشی: "بەهەموو شێوەیەک ئەم جۆرە دەستدرێژییە تاوانکارییانە رەتدەکەینەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراقی کردووەتە ئامانج کە ئاسایشی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکارییە"، هەروەها ئامادەیی هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و گەلەکەی نیشانداوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکێتی خاکەکەی".