سعودیە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی بە کردەوەی "تیرۆرستی ناو دەبات "

سیاسی
  • 7-11-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد کە ڕۆژی یەکشەممە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردە ئامانج.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سعودیە بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی کرد، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردە ئامانج"
    وتیشی:"شانشینی سعودی جەختی لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ عێراقی برایانە و حکومەت و خەڵکدا بە یەکگرتوویی دەوەستێتەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو تیرۆریستانەی کە بێهودە هەوڵ دەدەن عێراق برایانە نەهێڵێت و بگەرێتەوە بۆ رەوشی ئاسایی خۆی ،ئەمن و ئاسایش لەو وڵاتە بەرقەرار بێت".