بهغدا-اهع
میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان،ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد بۆ بەئامانجگرتن وتیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
عۆن لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند: "سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەم، کە کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە هەوڵێکی دەزانم ئامانج لێی تەنها خودی مستەفا کازمی خۆی نییە، بەڵکو هەروەها مەبەست لێی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ئەو هەوڵانەشە کە لەپێناو پتەوکردنی یەکێتی نیشتیمانی عێراق دەدرێن".