بهغدا-اهع
نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان،ئەمڕۆ یەکشەممە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی کرد، بە مەبەستی" دڵنیابوون لە تەندروستی".
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)بینیویەتی رایگەیاند:"نەجیب میقاتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دوای رزگاربوونی لە هەوڵی تیرۆرکردنی، پەیوەندیی بە موستەفا کازمییەوە کرد و "ئومێدی بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ عێراقی دۆست دووپاتکردووەتەوە".