بهغدا-اهع
سەرۆککۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی، ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە لە رێگەی سێ درۆنەوە بووە.
سیسی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بە نیگەرانیی زۆرەوە هەواڵەکانی هەوڵی تاوانکارانەی تیرۆرکردنی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقم بیست کە رووبەڕووی بووەوە، سەرکۆنەی ئەو هەوڵە تاوانکارانەیە دەکەم، نزا دەکەم خودا بیپارێزێت و سەقامگیری و ئاسایش بۆ عێراق و گەلەکەی بەدیبێت".
وتیشی"داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەم دۆخەکە هێوربکەنەوە و دژی تووندوتیژی بوەستنەوە و یەکڕیزبن لەپێناو پاراستنی سەقامگیری دەوڵەت و بەدیهێنانی ئومێدەکانی گەلی عێراقی دۆست".