عه‌بادى هێڕشه‌كه‌ى سه‌ر كازمى به‌"گوماناوی"ناوبرد وداواى ئاگاداربوون ودانبه‌خۆداگرتن ده‌كات

سیاسی
  • 7-11-2021, 09:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەیدەری عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هێڕشه‌كه‌ى سه‌رمسته‌فا  كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌"گوماناوی"ناوبرد وداواى ئاگاداربوون ودانبه‌خۆداگرتن كرد.
    حەیدەری عەبادی لە تویتێكدا پێگەی فەرمی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ بڵاویکردەوە، "ئیدانەی ئەو هێرشە گوماناوییە دەکەم کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج، هۆشداریش دەدەم لە تێکەڵکردنی کارتەکان". 
    وتيشى"دوێنێ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان کوشت و ئەمڕۆش سەرۆک وەزیران کرایە ئامانج، ئێمە لە مەیدانی جەنگدا نیین، ئێستا قۆناغی رەخنەییە".