نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان:دڵخۆشین به‌وه‌ى كازمى سەلامەته‌

سیاسی
  • 7-11-2021, 09:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بە توندترین شێوە ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیران دەکات و رایدەگەیەنێت، هانی هەمو لایەنەکان دەدات کە بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆ بەمەبەستی کردنەوەی گرێیە سیاسییەکان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی لە عیراقدا.
    نێردەی ناوبراو لەراگەیەندراوێکدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیران مستەفا کازمی، دەکات، دڵخۆشی خۆی دەردەبرێت بەوەی کە سەرۆك وەزیران سەلامەت دەرچو لە هێرشە بە دڕۆنەکەی سەر شوێنی حەوانەوەی لە بەغدا".  
    ئاماژەی بەوەشکردوە، "تیرۆر و توندوتیژی و کاری نایاسایی نابێ ڕێگەیان پێبدرێت کاریگەری لەسەر سەقامگیری عیراق دروست بکەن و پرۆسەی دیموکراسی بە لاڕێدا ببەن".
    نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوەشی خستەڕو، داوای خۆی دەخاتە پاڵ داواکەی سەرۆك وەزیران بۆ پاراستنی هێمنی و دانبەخۆداگرتندا، هەروەها، یونامی هانی هەمو لایەنەکان دەدات کە بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆ بەمەبەستی کردنەوەی گرێیە سیاسییەکان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی لە عیراقدا.