به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى نیشتمانی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه بە ئامانجگرتنی سه‌رۆكى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار کارێکی مەحکوم و قێزەونە و پێشهاتێکی مەترسیدارە.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند""بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی مەحکوم و قێزەونە"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئەم کارە دەبێتە هۆی خراپترکردنی دۆخی عێراق و مەترسی لەسەر شکۆی دەوڵەت و زیانگەیاندن بە ناوبانگی عێراق لەبەردەم رای گشتی جیهان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە ئامانجگرتنی سەرۆکی بەرزترین جێبەجێکاری وڵات ئاماژەیە بۆ پێشهاتێکی مەترسیدار، کە هەڕەشەیەکی جددیە ئەگەر دانایانە بڕیاردەران چارەسەری نەکەن ئەو دەستکەوتانەی لەئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابوری‌دا بەدەستهاتون روبەڕوی مەترسی دەبنەوە".