بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆمار،دووپاتیكردهوه بهئامانجگرتنى مستهفا کازمی سهرۆك وهزیران تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق.
سهرۆك كۆمارلە تویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه،ئاماژهى بهوهدا"ئەو هێرشە دوژمنکاریە تیرۆرستییەی کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق، ئەمەش پێویستی بە هاوهەڵوێستیە بۆ روبەڕوبونەوەی شەڕخواز و تاوانکاران، ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی ئەم نیشتیمانە و ئارامی گەل بگەیەنن"
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێگە بەوە نادەین عێراق بەرەو ئاژاوە ببرێت و کودەتا بەسەر سیستمی دەستوریدا بکرێت".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی لەلایەن فرۆکەیەکی بۆمبرێژکراوە کرایە ئامانج و لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"
فرۆکەیەکی بۆمبرێژکراوە ئۆفیسی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لە ناوچەی سەوز کردە ئامانج و لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو".
ئاماژەی بەوەکرد"سەرۆک وەزیران رەوشی تەندروستی باشە و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە".
وتیشى"هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ زانینی ئەو هەوڵە شکستخواردووەوە".