تاران:هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی فیتنەیەکی نوێیە

سیاسی
  • 7-11-2021, 08:30
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع


    عەلی شەمخانی سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دوای هێرشکردنە ماڵی مستەفا کازمی رایگەیاند، هێرش کردنە سەر ماڵی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق فیتنەیەکی نوێیە کە دەبێت لە ژورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچونی بۆ بکرێت.شەمخانی، سکرتێری باڵای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "هێرش کردنە سەر ماڵی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق فیتنەیەکی نوێیە کە دەبێت لە ژورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچونی بۆ بکرێت، کە لە ساڵانی رابردوەوە بە دروستکردن و پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکان و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی، دژایەتی و ئاژاوە و ناسەقامگیری، هیچ دەستکەوتێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبوە".
    پێشتر شانەی ئەمنی ڕایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە هێرشکراوەتەسەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ناوبراو سەلامەتە.    
    بەدوای ئەوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا برینداربوونی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "من سەلامەتم و سوپاس بۆ خوا لەنێو گەلەکەمدام".     
    داواشی لە گەلی عێراق کردووە ئارام بن و دان بە خۆیاندا بگرن.