بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند، کە دۆخی ئەمنی لە ناوچەی سەوز جێگیرە.
ڕەسوڵ ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند:"دۆخی ئەمنی لە ناوچەی سەوز جێگیرە"،جەختیکردەوە "هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنیان گرتوەتەبەر بۆ پاراستنی دەوڵەت و سیستەم".
وتیشی"لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی بزانیت فڕۆکەی بێفڕۆلەوان لە کوێوە فریوە، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان".
پێشتر شانەی ئەمنی ڕایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە هێرشکراوەتەسەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ناوبراو سەلامەتە.
بەدوای ئەوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا برینداربوونی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "من سەلامەتم و سوپاس بۆ خوا لەنێو گەلەکەمدام".
داواشی لە گەلی عێراق کردووە ئارام بن و دان بە خۆیاندا بگرن.