دەستگیرکردنی 24 خێزانی داعش لە ڕۆژئاوای نەینەوا

ئەمنی
  • 6-11-2021, 23:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی 24 دزەپێکراوی له خێزانەکانی داعش لە ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
    شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هەواڵگری ورد لە فیرقەی 15ی هەواڵگیری سەر بە پارێزگای نەینەوا، جوڵانەوەی کۆمەڵێک کەسی لە بەرەی سوری بەرەو عێراق دەستنیشان کرد، دوای بەکارهێنانی کامێرای زیرەک،دەرکەوت کە 24 كەس لە کەسوکاری داعش بەنیازیان لە ڕێگەی گوندیئەتبەخی سەر بە ناحیەی ڕەبیعە لە ڕۆژئاوای نەینەوا سنوور ببەزێنن".
    وتیشی:"بۆسەیەکی توند ئەنجامدرا و بە هاوکاری هێزێکی فەوجی 2، کە لیوای 71ی پیادەیە، هەر کە سنوورەکەیان تێپەڕاند دەستگیر کران، دەرکەوت ئەو کەسانی خێزانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2015دا عێراقیان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە".
    جەختیکردەوە"دەستگیرکراوان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".