بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ، کوژراوانی دوو تیرۆریست ڕاگەیاند، یەکێکیان بەرپرسی بۆمبرێژکردنی ئۆتۆمبێلەکان بوو و ئەوی تریش دادوەری شەرعی چەتەکانی داعشە لە پارێزگای ئەنبار.
ایوا ڕەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و لە لاپەڕەی دووەمی پرۆسەی دادپەروەریدا ئۆپەراسیۆنێکی جۆریان لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدا"، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "هێزێکی دەزگاکە دەستیکرد بە هەڵکوتانە سەر میوانخانەکانی چەتەکانی داعش و دوای پێکدادانی سەخت لەگەڵ تیرۆریستاندا قارەمانەکان توانیان تیرۆریستە تاوانبارەکە بکوژن (عەممار ئەلعیساوی) ک بەرپرسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل بووە لە ویلایەتی بەناو ئەنبار".
وتیشى"دەزگای هەواڵگریش توانی ئەو تیرۆریستە بکوژێت (یونس ئەلعنزی) و لە ڕێگەی کاری هەواڵگری و سەرچاوەکانەوە وەک دادوەری شەرعی دەوڵەتی بەناو ئەنبار خۆی نیشان دابوو، لەکاتێکدا تیرۆرستێکی سێیەم خۆی تەقاندەوە بە هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگیری بەو پشتێنە خۆکوژییەی کە بەستبووی".