بەدواداچون_اەع
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بڕیاری لەکار دورخستنەوەی نەجلا ئەلمەنقوش وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەرکردوە و ناوبراو بەمەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی دادگا دەکرێت.
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، نەجلا ئەلمەنقوش وەزیری دەرەوە لەجێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوەدا سەربەخۆیانە کاریکردوە و هیچ هەماهەنگییەکی نەبوە لەگەڵ دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا، ئەوەش پێچەوانەی رێککەوتنی سیاسی لایەنەکانی وڵاتەکەیان بوە.
ئەوەش هاتوە، بۆیە ناوبراو بەمەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵیدا گەشتکردنی لێ قەدەغەکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.