بهغدا-اهع
هێزەکانی حەشدی شەعبی،ئەمڕۆ شەممە، روبەرووی هێڕشێکی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە باشوری ڕۆژئاوای نەینەوا بونەوە.
بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێکی لیوای 44ی حەشدی شەعبی روبەرووی هێرشیکی تیرۆریستی داعشیان لە سێ تەوەری باشوری ڕۆژئاوای نەینەوا بویەوە".
وتیشی:"هێزەکە وەڵامی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی داوە لە بەرەی جەزیرە و دۆڵی سەرسار و مەخازن و پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی بەرکەوتنی تیرۆریستان لەلایەن پاڵەوانەکانی لیواوە بەردەوامە".