ده‌ستگیركردنى 6 تیرۆرستى سه‌ر به‌ داعش له‌ ئه‌نبار و به‌غدا و سه‌لاحه‌دین

ئەمنی
  • 6-11-2021, 20:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەزگای دژە تیرۆر ،ئەمڕۆ شەممە دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی داعشی لە ئەنبار و بەغدا و سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێکی ئاژانسەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دەزگای دژە تیرۆر زنجیرەیەک ئەرکی سەرکەوتووی لە ناوچە جیاجیاکانی سەرانسەری وڵات ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا شەش تیرۆریستی داعش و لەگەڵ کەسێک  کە خۆی ەوک ئەفسەری دژە تیرۆر ناساندووە دەستگیربکات".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"قارەمانانی دژە تیرۆر، لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری کە لەیەک کات ئەنجامیان داوە، توانیویانە سێ تێرۆریست لەناو پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات دەستگیربکەن".
    وتیشی:"ئازایانی دژە تیرۆریش دوو ئۆپەراسیۆنی جیایان لە پارێزگاکانی بەغدا و سەلاحەدین ئەنجامدا و لە ئەنجامدا دوو پاشماوەی چەتەکانی کوفر و تیرۆر (داعش) دەستگیرکران".
    دوا ئەرکی دەزگاکە دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست بوو لە دیالە ،کە یەکێکیان تیرۆریستێکی سەر بە چەتەکانی داعشە و ئەوی دیکەشیان کە خۆی بە ئەفسەری دژە ترۆر ناساندووە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە بە مەبەستی دامەزراندنیان".