بهغدا-اهع
ئهمڕۆ شەممە، شاندێکی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا گەیشتە بەسرە بۆ بینینی ئامادەیی یاریگاکانی ئەو پارێزگایە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی گەنجانی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ئەحمەد موسەوی ئەندامی کۆمەڵەی تۆپی پێ و بەڕێوەبەری لاوانی بەسرە و وەرزش، سەباح کینانیپێشوازیان له شاندهكه كرد خەڵکی ئوردنن و ئەحمەد قەتیشات و عوروبه عەبدولڕەحمانن.
ئەحمەد موسەوی، ئەندامی کۆمەڵەی تۆپی پێ وتی:"سەردانەکەی شاندی نوێنەرانی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا بەئامانجی ئەوەیە کە له نزیکهوه چاویان به ئامادەیی یاریگاکانی بەسرە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی گەنجانی ڕۆژئاوای ئاسیا و فێربوونی لایەنە ڕێکخراوەیی و ئیداری و لۆجستی بكهن".
رونیكردهوه"شاندەکە ستایشی گەورەیی ئاسانکاری و یاریگا وەرزشییەکانی بەسرە و ئامادەیی باڵایان کرد بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە و بەباشترین شێوە نیشانی بدەن".
موسەوی لە کۆتایدا وتی: شاندەکە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە کوالێتی یاریگاکان و پرسه پەیوەندیدارەکانی ڕێکخراوەکە، جهختیانكردهوه لە توانای عێراق بۆ میوانداریکردنی بەهێزترین و گەورەترین پاڵەوانێتی عەرەبی و ئاسیایی و پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیای و ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەسرە دەبێتە یەکێک لەباشترین پاڵەوانێتییەکان کە بۆ پێشبڕکێی گەنجان ئەنجام دەدرێت".
پاڵەوانێتی گەنجانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە 2021 / 11 / 20 لە پارێزگاکانی هەولێر و بەسرە ئهنجامدهدرێت.