بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ،ئهمڕۆ شەممە جهختیكردهوه کە ئامادەبوونی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت لەکۆتایی ئەمساڵدا، ئەوەش ئاشکراکردنی بەردەوامبوونی کارەکان لەچوار ناوچە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای کۆتاییهاتنی ئامادەبوونی لەعێراق.
وتەبێژی فەرماندەیی لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ڕاگەیاند:"ئامادەبوونی هێزە شەڕکەرەکانی دەرەوە کۆتایی دێت لە کۆتایی ئەمساڵدا، کە تەنها برێكى كهمیان ماوە".
وتیشی:"عێراق هەنگاوی گەورەی لە کۆتایهێنان بە ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرتووە، کە تا کۆتایی 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی دێت
ئاماژهى بهوهكرد"هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاوێژ و هەواڵگری و مەشق و پڕچەککردندا بەردەوامە و بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەمەبەستی ڕاوێژ و ڕاهێنان و زانیاری هەواڵگری و ئاسایشە کە بەشداری لە بەدواداچوون وراوهدۆنانى چەتەکانی تیرۆریستی داعش دەکات".
وتیشی:"هێزە ئەمنییەکان هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ بەدواداچوون و دادگاییکردنی چەتەکانی تاوانبارانى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش"،باسى لهوهشكرد "کارێکی زۆر هەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و هەواڵگریی سەربازی و ئەمنییەوە بۆ راوهدۆنانى چەتەکانی تیرۆرستانی داعش".