به‌غدا-اه‌ع
فایه‌ق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،لەگەڵ سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خه‌زعه‌لى گفتوگۆی توند و تیژی کرد لەخۆپیشاندانەکانی رۆژى هه‌ینى.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان پێشوازى كرد له سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی هه‌ردوولا تاوتوێى ئەو توندوتیژییانەیان کرد کە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی هەینیدا رووى داوه".
زه‌یدان وتی" مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە و دەربڕینی بیروڕا لە دەستووریدا مسۆگەرە".
لای خۆیه‌وه خه‌زعه‌لى جه‌ختیكرده‌وه"دەبێت ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له كوشتن و بریندار بوونى خۆپیشانده‌ران هه‌بووه بەپێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".