به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لەو ناوچانەی پێشمەرگە لە پارێزگای نەینەوا جیاکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستی پێکردوە بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.
شانه‌كه لە راگەیەندراوێکدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"هێزەکانی ئاسایش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و هێزەکانی میحوه‌رى شەشى سه‌ر پێشمەرگە بە پشتیوانی ئاسمانی سوپا و هێزی ئاسمانی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەپارێزگای نەینەوا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بریتی بوو لە گەڕان لە ناوچەکانی كه‌شافى سه‌روو و خواروو بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش، لە ناوچەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵیەکان".