بهغدا-اهع
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ،ئهمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئاگرەکە کە لە عەمبارەکانی ناوچەی شۆرجە کەوتەوە كۆتڕۆڵكراوه.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ رزگارکردنی سێ کەس کە لە ناو بینایەکی بازرگانیی سێ فرۆشگای سوتاودا کە کۆگا پلاستیکی تێدابوو لە ناوچەی شۆرجە نزیک بینای بازرگانی كینانى له ناوەندی بەغدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"تیمەکانی رزگارکردنی بەرگری شارستانی پهیژهى ئاگركۆژێنهوهی دەرەکیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بتوانن ئهوانهى گیریان خواردووه رزگاربكهن بە سەلامەتی وئاگرهكه كۆنتڕۆڵ بكهن".
وتیشی:"بەرگری شارستانی داوای لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ بنکەی پۆلیسی بەرپرس لە ناوچەی جوگرافی، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پسپۆڕی دادوەری بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرەکە ".